ئیسرائیل دژی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ی ئەمریکییە بە قەتەر

ئیسرائیل دژی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ی ئەمریکییە بە قەتەر
وەزارەتی هەواڵگریی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، حکومەتی ئیسرائیل بە هەموو جۆرێک دژ بە گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35ـە بە قەتەر و دژی ئەو مامەڵەیەش دەوەستێتەوە.

ئێلی کۆهن، وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل لەوبارەیەوە دەڵێت، رێگە نادەن وڵاتێکی وەک قەتەر کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران کێشە بۆ ئیسرائیل دروستدەکات، فڕۆکەی ئێف 35 بکڕێت.

پێشتر ئیسرائیل ناڕەزایەتیی خۆی دژ بە فرۆشتنی هەمان ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە ئیمارات نیشاندابوو، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات ئاسایی بووەتەوە.

ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رازی نابێت هیچ وڵاتێک لەڕووی سەربازییەوە لەو بەهێزتربێت. بەپێی لێکتێگەیشتنی نێوانیشیان لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل دەتوانێت دژ بە هەر مامەڵەیەکی سەربازی بوەستێت کە کاریگەریی لەسەر باڵادەستیی سەربازیی ئیسرائیل هەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
rudaw -
Top