تورکیا: لە ماوەی 24 کاژێردا 59 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
بەمجۆرە ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەشت هەزار و 837 کەس، ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 335 هەزار و 533 کەس بەرزبووەوە؛ هەزار و 411 لەو تووشبووانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 212 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا لە باکووری کوردستان و تورکیا چاکبوونەتەوە گەیشتە 294 هەزار و 357 تووشبوو.
کۆی گشیی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆناش لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 615 هەزار و 715 پشکنین.
دوو مانگ لەمەوبەر ژمارەی مردووان لە رۆژێکدا نزیکەی 20 کەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستا رۆژانە بۆ نزیکەی 60 کەس بەرزبووەتەوە.
رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا راگەیێندرا و کاریگەرییەکانی بەردەوامن.
rudaw -
