لە ڕووسیا 13 ھەزار و 634 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

لە ڕووسیا 13 ھەزار و 634 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 22 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یه‌كشەممە 11/10/2020، لە ڕووسیا 13 ھەزار و 634 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 298 ھەزار و 718 کەس. ‌

ھەر لە ڕووسیا 149 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 22 ھەزار و 597 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 20 هه‌زار و 442 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز



Top