بایدن: ئێستا ئەو کاتەیە کە پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروی حزبەوە دابنێین

 بایدن: ئێستا ئەو کاتەیە کە پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروی حزبەوە دابنێین
لەهەوڵێکدا بە راکێشانی سەرنجی لایەنگرانی کۆمارییەکان و سەربەخۆکان، دوای یەکەم وتاری ترەمپ لەکۆشکی سپی پاش چاکبونەوەی لەکۆرۆنا، جۆ بایدنی رکابەری ترەمپ رایگەیاند، ئێستا ئەو کاتەیە کە پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروی حزبەوە دابنێین.

ئێستا ئەو کاتەیە کە پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروی حزبەوە دابنێین


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، دوێنێ شەممە چەند کاتژمێرێک دوای کۆبونوەی جەماوەری ترەمپ لەکۆشکی سپی، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لەپێنسلڤانیا و لەبەردەم ئەو جەماوەرەی کە لەهەڵبژاردنی 2016 ترەمپ بەزەحمەت تێیدا دەرچو رایگەیاند، ئێستا ئەو کاتەیە کە پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروی حزبەوە دابنێین.

دەبمە سەرۆکێک بۆ هەمو ئەمریکییەکان نەک تەنها بۆ ئەوانەی کە پشتیوانیم دەکەن


بایدن بەڵێنیشیدا دەبێتە سەرۆکێک بۆ هەموان نەک تەنها بۆ ئەوانەی کە پشتیوانی دەکەن.

بایدن بەدەنگی بڵند هاواریکرد،" من بەشانازییەوە کاندیدی دیموکراتەکانم، بەڵام وەک ئەمریکییەک دەبمە سەرۆک و جیاوازی سیاسی و حزبایەتی ناکەم."

لەبارەی دۆخی ئابوری وڵاتەکەشی، جۆ بایدن رەخنەی توندی لەئیدارەکەی ترەمپ گرت و رایگەیاند، بەهۆی خراپی مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ کۆرۆنا، خەڵکی کرێکار و فەرمانبەری ئاسایی پەراوێزخراون لەپلانی بوژاندنەوەی ئابوریدا کە خراپترین پلانە لەمێژوی ئەمریکادا.







خەندان
Top