محەحمەد حەلبووسی: حكومەتی عێراق لەبارەی مووچە بەرپرسیارە
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: په‌رله‌مان له پرسی مووچه‌دا كه‌مته‌رخه‌م نییه، به‌ڵكو خودی حكومه‌ت راسته‌وخۆ له‌م پرسه‌دا به‌رپرسیاره.
جه‌ختیشی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، كه پڕۆژه یاسای بودجه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن ره‌وانه بكات.
حولبووسی گوتی: "هیچ داواكارییه‌كمان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه و پابه‌ندییه داراییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان، هیچ نووسراوێكیشمان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ته‌نیا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌مان بۆ هاتووه، ئه‌ویش له هه‌مان رۆژدا له لایه‌ن خودی حكومه‌ته‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ هه‌مواركردن، چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، كه پڕۆژه یاسای بودجه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن ره‌وانه بكات، بۆیه له‌م روه‌وه، په‌رله‌مان له باره‌ی پرسی مووچه‌وه كه‌مته‌رخه‌م نییه، به‌ڵكو خودی حكومه‌ت راسته‌وخۆ به‌رپرسیاره".
K24
