"نزیكەی 3 ملیۆن پەنابەر دەیانەوێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"
رێكخراوی كۆچ و كۆچبەرانی تایبەت بە نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی تازەیان لەسەر دۆخی پەنابەران لە 100 وڵاتی جیهان بڵاوكردەوە ، لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە نزیكەی 3 ملیۆن پەنابەران دەیانەوێ بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان بەڵام لە بەر چەند هۆكارێك لەوانە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و داخستنی سنوورەكان ناتوانن بگەرێنەوە.
ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بە ئەوە داوە كە پەنابەران ئێستا لە دۆخێكی زۆر ناتەندروستدان و لە هەندێك شوێندا مەترسی ئەوەیان لێ دەكرێت نەخۆشیان لەناودا بڵاو ببێتەوە چونكە بەتەواوەتی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ ناكرێت.
لە بەشێكی راپۆرتەكەشدا هاتووە "زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی كە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستن و باكووری ئەفریقان كە لە كۆی گشتی 2.275 ملیۆن پەنابەر 1.275 ملیۆن پەنابەر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێ بگەرێنەوە".
باسنيوز
