پاریس وەک داهێنەرترین شاری جیهان دەستنیشان دەکرێ
دامەزراوەی(inkifi) لە ڕاپرسییەكەیاندا چەند پێوەرێكیان دەست نیشان كردووە لەوانە داهێنان لە بوارەكانی ڕوشنبیری و هونەری و پەیكەرسازی و شانۆ و ئەندازیاری لە تەلارسازی و موزیك و كۆمیدیا.
بە پێی ڕیزبەندیی دامەزراوەكە دوای شاری پاریسی فەڕەنسا هەریەك لە شارەكانی بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و دوبلین لە ئیرلەندا و لەندەن لە بریتانیا و تەل ئەبیب لە ئیسرائیل لە پێنج شارە داهێنەرە یەكەمەكانی جیهانن.
بول موسلی كە بەرپرسی ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: "هەرچەندە ئێستا كەرتی گەشتیاری لە جیهان گرفتی تێكەوتووە ، بەڵام گرنگە گەشتیار بزانێت كە كامە شار لە جیهاندا داهێنانی زیاتری كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا".
باسنیوز
