هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له دێرزوور ئه‌نجامدا
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له "دێرزوور" ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، چوار شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران و دوای ئه‌و رووداوه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به یاوه‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا روویان له ناوچه‌كه كردووه و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و هه‌سه‌ده به‌یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه گومانده‌كرێت، په‌یوه‌ندییان به تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه هه‌بووبێت.
K24 –
