له‌ ئێران زیاتر له‌ چوار هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ئێران زیاتر له‌ چوار هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 27 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 230 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 27 ھەزار و 888 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، چوار ھەزار و 392 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 488 ھەزار و 236 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 399 ھەزار و 300 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.














باسنيوز



Top