هێڵە گەشتیارییەکانی جیهان رۆژانە 418 مليۆن دۆلار زیانمەند دەبن

 هێڵە گەشتیارییەکانی جیهان رۆژانە 418 مليۆن دۆلار زیانمەند دەبن
یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی "IATA" رایگەیاند، بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر گەشتکردن لەرێگەی فڕۆخانەکانەوە و چڕکردنەوەی رێکارەکان بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆرۆنا، هێڵە گەشتیارییەکانی جیهان رۆژانە 418 مليۆن دۆلار زیانمەند بون.

یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی "IATA" لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەناوەڕاستی ئەمساڵدا هێڵە گەشتیارییەکانی جیهان بەبەهای 77 مليار دۆلار زیانیان بەرکەتوە، ئەویش بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر گەشتکردن و رێکارەکانی تایبەت بە گەشتکردن بەهۆی کۆرۆنا، ئەوەش مەترسی لەسەر 4.8 ملیۆن هەلی کار دروستکردوە کەلەرێگەی هێڵە گەشتیارییەکان دابینکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا حکومەتەکانی جیهان بەبەهای 160 مليار دۆلار پشتیوانیان لە هێڵە گەشتیارییەکانی وڵاتەکانیان کردوە و داوا دەکەن هاوکارییەکان زیاتر بکرێن، چونکە پێشبینی دەکرێت بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا 55%ـی داهاتی کۆمپانیاکان ڕو لەدابەزین بکات کە دەکاتە 314 مليار دۆلار.








خەندان
Top