ترەمپ: لە ڤایرۆسە چینییەکە چاکبوومەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا درەنگانی شەوی رابردوو (بەکاتی هەولێر) لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسی "ئێستا قسەم لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد، زۆر سوپاسی هاوڕێیەتییەکەی دەکەم، لەکاتێکدا من لە ڤایرۆسە چینییەکە چاکبوومەوە، بە پەرۆشەوە چاوەڕێم لە چەند ساڵی داهاتوودا کاری لەگەڵدا بکەم، ئەو پیاوێکی مەزنە".
سەرۆکی ئەمەریکا، کە بەردەوام بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێ "ڤایرۆسە چینییەکە" دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بوو، سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، دواتر نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە کۆشکی سپی.
ئەو گوتەیەی ترەمپ لەکاتێکدایە دوێنێ شۆن کۆنڵی، پزیشکی تایبەتی ترەمپ رایگەیاندبوو "زیاتر له 24 كاتژمێره ترەمپ ھیچ جۆرە نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی پێوە دیار نهماوه و تەندروستی باشە".
لەوەتەی لە نەخۆشخانەش دەرچووە، ترەمپی تەمەن 74 ساڵ، کە بە گوتەی پزیشکەکانی هیچ نیشانەیەک، تەنانەت تا-شی نەبووە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، بەتایبەتی کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەبێ دەمامک دەرکەوت.
پێشتریش ترهمپ گوتبووی ئهو تەندروستی باشە و چاوەڕێی دووەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی 15ـی ئۆکتۆبەر دەکات، کە بڕیارە لە مەیامی لە نێوان ترەمپ و جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بەڕێوەبچێت.
K24
