سەنگاپوور پارە دەداتە ئەو خێزانانەی لەکاتی کەرەنتین منداڵیان دەبێت
بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان رێژەی ستانداردی منداڵبوون لە جیهاندا بۆ هەر خێزانێک نزیکەی 2.5 منداڵـە، بەڵام لە ساڵی 2018 رێژەکە لە سەنگاپوور 1.14 بووە. هێنگ کیت، جێگری سەرۆکوەزیرانی سەنگاپوور لەبارەی دابەزینی رێژەی منداڵبوون لە وڵاتەکە دەڵێت، زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ناجێگیریی باری دارایی، رێژەی منداڵبوون کەمیکردووە.
لە لایەکی دیکەوە حکومەتی سەنگاپوور پلانێکی داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، وەزارەتی کاری سەنگاپوور بڕیاریداوە مەرجەکانی کارکردنی خەڵکی دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆمپانیا نێوخۆییەکان زیاتر بکات، بەمشێوەیەش کۆمپانیاکان ناچارن زیاتر پشت بە خەڵكی سەنگاپوور ببەستن.
تاوەکو ئێستا بڕی پارەکە دیارینەکراوە، بەڵام لە پلانەکانی پێشتری وڵاتەکە بۆ زیادکردنی رێژەی منداڵبوون، حکومەتی سەنگاپوور حەوت هەزار و 330 دۆلاری دەدایە هەر خێزانێک کە منداڵیان دەبوو. دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی منداڵبوون کەمتری کردووە، بۆیە حکومەتی وڵاتەکە بڕیاریداوە وەکو هاندانی خەڵک پارەیەکی زیاتریان پێبدات.
هەروەها حکومەتی سەنگاپوور پلانێکی داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، وەزارەتی کاری سەنگاپوور بڕیاریداوە مەرجەکانی کارکردنی خەڵکی دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆمپانیا نێوخۆییەکان زیاتر بکات، بەمشێوەیەش کۆمپانیاکان ناچارن زیاتر پشت بە خەڵكی سەنگاپوور ببەستن.
کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتین لە هەندێک وڵاتی دیکە پێچەوانەی سەنگاپوورە. بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەر تاوەکو کۆتایی ساڵ قەدەخەی هاتووچۆ لە فیلیپین بەردەوام بێت، ژمارەی منداڵبوون دەبێتە دوو هێندەی ساڵانی رابردوو، و بۆ دوو ملیۆن و 600 هەزار منداڵبوون لە ساڵێکدا بەرزدەبێتەوە.
rudaw -
