به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له رووسیا هه‌زاران كه‌س گوازرانه‌وه
له‌مباره‌شه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی فریاگوزاری رووسیا به ئاژانسی "تاس"ـی راگه‌یاند، ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی 10 گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، كه تیره‌ی ناوچه‌كه زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
گوته‌بێژه‌كه كه ئاژانسه رووسییه‌كه ناوی نه‌هێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له‌و كۆگایه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته‌وه، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام تائێستا ئاماژه به هۆكاری ئه‌و ئاگره نه‌كراوه و هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانیش رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵی 2019ـه‌ش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا له شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك له ناوچه‌ی "ئهرغانگیلسك"ـی باكووری رۆژئاوای رووسیا، 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه 5 ـیان كارمه‌ندی ئاژانسی "رووسئهتۆمی ناوه‌كی"ـی رووسی بوون.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌وكات چالاكی تیشكدانه‌وه تا ئاستێكی كه‌م به‌رزبووه‌وه، ترس و نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه درووست بوو باری له‌ناكاو له باكووری رووسیا راگه‌یه‌ندرا، ئه‌م رووداوه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی رۆژئاوا له توانا سه‌ربازییه ئه‌تۆمییه‌كانی رووسیا نیگه‌ران بێت.
k24 -
