پەرلەمانی توركیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا و عێراق درێژ كردەوە
ئەم بڕیارەی پەرلەمانی توركیا بە دەنگدانی كۆی ئەندام پەرلەمانەكانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی توركیا لە ئەنكەرا دەرچوو، كە تیایدا دەنگی بەڵێ بۆ ساڵێك درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەسەر خاكی ئەو دوو وڵاتەی دراوسێیاندا سەركەوتنی بەدەست هێنا.
بە پێی بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا، تا مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 ئەم هێزانەی توركیا بەردەوام دەبن لە چالاكییەكانیان لەسەر خاكی سووریا و عێراق.
جێی باسە ئەمە شەشەم جارە پەرلەمانی توركیا ئەم بڕیارە دەردەكات و بە شێوەی ساڵانە مۆڵەتەكە درێژ دەكاتەوە، دوای ئەوەی بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2014دا ئەم بڕیارەی دەركردبوو.
باسنيوز
