سه‌رۆكی روسیا له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی تره‌مپ به "سه‌گی پوتن" هاته ده‌نگ
ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ناوبردنی تره‌مپ به "توتكه پوتین" رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كلتوری سیاسی جۆ بایدنه، ئه‌و جۆره لێدوانانه پێگه‌ی ڕوسیا به‌رزده‌كاته‌وه چونكه باس له كاریگه‌ریی و هێزی خۆی ده‌كات.
كاتێك كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكی ئێستای ده‌وڵه‌ت ئیهانه پێبكات، له‌بری ئه‌وه‌ی بیهێنێته خواره‌وه، پێگه‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، كاتێك كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكی ئێستای ده‌وڵه‌ت ئیهانه پێبكات، له‌بری ئه‌وه‌ی بیهێنێته خواره‌وه، پێگه‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه و كارگه‌رتری ده‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ش ئاستی رۆشنبیری خۆی ده‌رده‌دات.
روسیا له‌ده‌ره‌وه‌ی چاودێری ده‌بێت و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌رناداته كاروباری هه‌ڵبژاردنی هیچ وڵاتێك
پوتین باسی له‌وه‌شكرد، بۆ پێگه‌ی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر وڵاتێك، روسیا له‌ده‌ره‌وه‌ی چاودێری ده‌بێت و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌رناداته كاروباری هه‌ڵبژاردنی هیچ وڵاتێك.
له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆكێكی داهاتوی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ین یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌لی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێده‌به‌خشێت
وتیشی، "له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆكێكی داهاتوی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ین یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌لی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ كاندیدی دیموكراته‌كان دروشم و وتارێكی دژه روسیان هه‌ڵگرتوه".
له‌میانه‌ی به‌ڕه‌چونی دیبه‌یته‌كه‌ی رۆژی 30ی مانگی رابردویدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، جۆ بایدن تره‌مپی تۆمه‌تباركرد به "سه‌گی پوتین" و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پوتین گفتوگۆی كردوه و بۆی رونكردوه‌ته‌وه، له‌فێڵه‌كانیدا هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناكات چونكه جیاوازه له تره‌مپی "توتكه‌ی پوتین" كه ته‌نانه‌ت ناتوانێت هیچ شتێكی پێ بڵێت له پاداشتكردنی سه‌ری سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.
خەندان
