بایدن بۆ دیبەیتی دووەمی لەگەڵ ترەمپ مەرجی دانا
جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، بە مێدیاكارانی راگەیاند، كە ئەگەر تا وادەی دیبەیتەكە، ترەمپ لە پەتای كۆرۆنا چاك نەبووبێتەوە، ئامادەی ئەو دەیبەیتە نابێ.
بە پێی ڕێنوێنیی ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گواستراوەكان و پەتای كۆرۆنا، دەبێ كەسی تووشبوو بە پەتاكە، لە باری هەستكردن بە نیشانەكان بە شێوەی ئاسایی دەبێ 10 رۆژ لە ماڵەوە خۆی داببڕێ، بەڵام ئەگەر بە توندی تووشی پەتاكە بوو، دەبێ ماوەی 20 رۆژ لە ماڵەكەیدا بمێنێتەوە.
باسنيوز
