بە هۆی تەقینەوەیەكی گەورە لە ئەلباب دەیان كەس بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەیەكی گەورە لە ئەلباب دەیان كەس بوونە قوربانی
لە ئەنجامی تەقینەوەی كامیۆنێكی گەورەی بۆمبڕێژكراو لە ناوەڕاستی شاری ئەلباب لە سنووری حەلەب، دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020، كامیۆنێكی گەورەی بۆمبڕێژكراو لە شاری ئەلبابی هەڵكەوتووی باكووری رۆژهەڵاتی حەلەب لە سووریا تەقییەوە، كە ئەو ناوچەیە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی نزیك لە توركیایە.

سەرچاوە نێوخۆییەكان ڕایانگەیاندووە، كە ئەو كامیۆنە لە نزیك مزگەوتی عوسمانی كوڕی عەففان لە ناوەڕاستی شارەكەدا تەقیوەتەوە و بە پێی ئامار و زانیاریی سەرەتایی 7 كەسی كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون. تا ئێستاش هیچ لا و لایەنێك بەرپرسیاریەتیی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

ئەو ناوچانەی لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی نزیك لە توركیادان لە باكووری سووریا، ژمارەیەكی زۆر تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ماتۆڕی تێدا ئەنجام دراوە، وێڕای حاڵەتی كوشتن و رفاندن، هەروەها ناوچەكە دیاردەی دزینی ماڵ و موڵكی هاونیشتمانیانیشی تێدا بەربڵاوە.











باسنيوز


Top