گوتەبێژەكەی دۆناڵد ترەمپیش تووشی كۆرۆنا بوو

گوتەبێژەكەی دۆناڵد ترەمپیش تووشی كۆرۆنا بوو


گوتەبێژی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوای چەند رۆژێك لە تووشبوونی ترەمپ بە كۆرۆنا، ئاشكرای كرد ئەویش تووشی پەتاكە بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5/10/2020، كیلی ماكینانی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، كە دوای ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوتووە ئەویش تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، ئەوەش دوای سێ رۆژ لە گەیاندنی ترەمپ بە نەخۆشخانە دێ، كە ئەمڕۆ بە هۆی باشبوونی دۆخییەوە، نەخۆشخانەی بەرەو كۆشكی سپی جێهێشت.

لە تویتێكدا، ماكینانی ئاماژەی بەوە كردووە، لە پێنجشەممەی رابردووەوە، رۆژانە پشكنینی كۆرۆنا دەكا و ئەنجامەكانی نەرێنی بوون، بەڵام لە پشكنینی دوێنێ دووشەممە 4/10/2020ـدا، دەركەوتووە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، هەرچەندە هەستی بە كاریگەری و نیشانەكانی پەتاكە نەكردووە.

وتەبێژەكەی كۆشكی سپی، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە وابەستەی خۆكەرەنتینەكردن دەبێ تا ئەوكاتەی چاك دەبێتەوە.








باسنيوز
Top