له مه‌كسیك 12 ته‌رم له‌ناو دو ئۆتۆمبێل دۆزرانەوە
داواكاری گشتی له ویلایه‌تی سان لویس بۆتۆس رایگه‌یاندوه، ته‌رمی 12 كه‌س له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی بچوكدا دۆزراونه‌ته‌وه، كه 10 پیاو و دو ژن بون و له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك له نزیك ناوچه‌ی ڤێلا دی ڕامۆس دۆزرانه‌وه كه 600 كیلۆمه‌تر له باكوری مه‌كسیكۆ سیتی دوره.
پسپۆڕان كار بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و ئاشكراكردنی هۆكاری مردنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
به‌پێی لێدوانه‌كانی داواكاری گشتی ویلایه‌تی سان لویس بۆتۆس، پسپۆڕان كار بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و ئاشكراكردنی هۆكاری مردنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، سامپڵی پشكنینیش له‌ته‌رمه‌كان وه‌رگیراوه.
ساڵی ڕابردو زیاتر له 36 هه‌زار تاوانی كوشتن له مه‌كسیك تۆمار كراون
ساڵی ڕابردو زیاتر له 36 هه‌زار تاوانی كوشتن له مه‌كسیك تۆمار كراون، كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كوشتنانه هۆكاری تاوانی رێكخراون، له مانگی (كانونی دوه‌م/2)ی ساڵی 2020ه‌وه تا مانگی (ئاب/8) له سان لویس بۆتۆس 411 كه‌س كوژراون، به‌پێی داتا فه‌رمیه‌كان له ساڵی 2019دا له ماوه‌ی هه‌مان ماوه‌دا 43% زیادی كردوه.
ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه حكومه‌تی مه‌كسیك هه‌وڵیداوه توندوتیژیه‌كانی له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رابگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گروپه‌كانی تاوانی ڕێكخراو بونی خۆیان له‌و وڵاته‌دا به‌رفراوانتر كردوه.
خەندان
