ئێران.. تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە شارێكی پیشەسازی لە رۆژئاوای تاران

ئێران.. تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە شارێكی پیشەسازی لە رۆژئاوای تاران
ئەمڕۆ ئێوارەی دووشەممە چەند تەقینەوەیەك روویدا و ئاگرێكی بەرفراوان لە شاری تشھار دانكەی پیشەسازی كەوتەوە لە رۆژئاوای تارانی پایتەخت.

گوتەبێژی فەرمانگەی ئاگركوژێنەوە لە تاران، جەلال مولكی رایگەیاند، ئاگرەكە لە یەكەیەكی پیشەسازی بە رووبه‌ری 400 كم كەوتووەتەوە.

جەلال مولكی گوتی: ئاگرەكە لە یەكەیەكی بەرھەمھێنانی ماددە لكێنه‌ره‌كان روویداوە و بووەتە ھۆی چەند تەقینەوەیەك لە ئه‌نجامی ھەبوونی شلەمەنیی ئاگرگر له‌و شوێنه‌.

گوتیشی: ھەبوونی ئەو ماددە نووسێنراوانە "لكێنه‌ره‌كان" بووەتە ھۆی ھەڵگیرسانی ئاگر و روودانی چەند تەقینەوەیەك. ئاماژەشیكرد، گڕی ئاگرەكە پەلی ھاوێشتووە بۆ چەند یەكەیەكی دیكەی پیشەسازیی نزیك.

سەرچاوە: رووسیا الیوم
k24 -
Top