له‌ ئێران سێ هه‌زار و 902 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ئێران سێ هه‌زار و 902 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 27 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 235 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 27 ھەزار و 192 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، سێ ھەزار و 902 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 475 ھەزار و 674 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 392 ھەزار و 293 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.










باسنيوز


Top