ئێران رێگا نادات فڕۆكەی عێراق لەسەر خاكەكەی بنیشێتەوە
سەرۆكی رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران، ئێرەج دەھقانی زەنگەنە لە لێدوانێكدا گوتی: "لە ئەمڕۆوە، 4ی تشرینی یەكەمەوە بڕیاردرا بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێپێدانانەی گەشتەكانی ھێڵی ئاسمانی عێراقی تاكو كاتێكی نادیار".
زەنگەنە روونیكردەوە، ھەڵوەشاندەنەوەی ئەم رێپێدانانە لە ئەنجامی سەرپێچیكردنی كۆمپانیاكەیە، دوای ئەوەی گەشتیارانی خاوەن ڤیزەی یەكێك لە كۆمپانیاكان گواستووەتەوە، كەچی بەپێی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی تەنھا دەتوانن دیبلۆماسییەكان و ھاووڵاتیانی نیشتەجێ لە ھەردوو وڵاتدا بگوازنەوە.
k24 -
