له ئێران 211 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ یهكشەممە 4/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 211 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 26 ھەزار و 957 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، سێ ھەزار و 653 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 471 ھەزار و 772 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 389 ھەزار و 966 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
