لە 24 كاتژمێری رابردوو لە ناوچەیەكی فەرەنسا هێندەی چوار مانگ باران باریوە
ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020، ئاژانسی كەشناسیی فەرەنسی بڵاوی كردەوە، لە ئاكامی باوبۆران و لافاوی بەهێز لە شاری نیسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا، بە لای كەمەوە هەشت كەس بێسەروشوێن بوون، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەندێ ناوچەی ئەو سنوورە 450 ملیمەتر باران باریوە، كە یەكسانە بە ڕێژەی بارانبارینی چوار مانگی ئەمساڵ.
ئەو ڕەشەبا و زریانە، كە ناوی ئەلێكسە، بە بارانێكی زۆرەوە دەستی پێ كرد، كە خێرایی با لە هەندێ شوێن گەیشتە 180 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
باسنيوز
