تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان نزیکەی 50 قوربانی لێکەوتەوە
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 3-10-2020 خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە ناوچەی غەنی خێل لە ویلایەتی نەنگەهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقاندووەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە، لانی کەم 15 کەس گیانیان لەدەست داوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دوای تەقینەوەکە، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای حاکمی ناوچەکە، بەڵام هێرشەکەیان شکستی هێناوە.
باسنيوز
