حەسەن : هەموو دەروازە سنوورییەکانمان لەگەڵ عێراق داخراون
سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە هەموو دەروازە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق، داخراون.
ئەمڕۆ شەممە 3-10-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکی سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، رایگەیاندووە، داوای لە زیارەتکارانی شیعەی وڵاتەکەی کردووە بۆ زیارەتکردنی مەزارە شیعەکان روو لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق نەکەن.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەموو دەروازە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق بەڕووی زیارەتکارانی شیعە داخراوە.
باسنیوز
