ئەمریکا لەبارەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان هۆشداریی دەداتە تورکیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان، هۆشداریی دەداتە تورکیا.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە چەکدارانی سووری گوازرانەوە لیبیا و بووە هۆی ئاڵۆزیی و شەڕ و کوشتتاری زیاتر.
مایک پۆمپیۆ هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، ناردنی چەکدارە سوورییەکان بۆ شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەمان ئاڵۆزی و شەڕ و کوشتاری لیبیا، لەو ناوچەیە دووبارە دەکاتەوە.
هەفتەی رابردوو روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی چەکدارە سوورییەکان لە ئازەربایجان گەیشتووەتە 850 چەکدار و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی زیاتری چەکدارەکان لەلایەن تورکیاوە بنێردرێن.
باسنیوز
