ترەمپ: پێموایە بەرەو باشی دەچم
ترەمپ، دو كاتژمێر پێش ئێستا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"پێموایە بەرەو باشی دەچم، سوپاس بۆ ھەموتان، خۆشمدەوێن."
لەرێگەی ئاماژەی پەنجەیەوە باشی خۆی راگەیاند
ئەو تویتەر ترەمپ، دوای گواستنەوەی هات بۆ نەخۆشخانەی سەربازی نەتەوەیی والتەر رید. ترەمپ پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەكە بە پێیەكانی خۆی لە گۆڕەپانی كۆشكی سپی دەركەوت و لەرێگەی ئاماژەی پەنجەیەوە باشی خۆی راگەیاند.
وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەربازی وتی، ترەمپ چەند رۆژێك لەوێ دەبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەر لەوێشەوە كارەكانی بەڕێوەدەبات.
توشبونی دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەیەكی كەمی ماوە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كە تیایدا ركابەری جۆبایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ ئەو پۆستە دەكات.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، لەئێستادا تیمی بانگەشەكردنی ترەمپ، كارەكانیان راگرتوە و ئاماژە بەوەدەكرێت كە رەنگە تیمەكە گۆڕانكاری لە شێوازی بانگەشەكردنیان بكەن و بەشێوەی ئۆلاین بانگەشەكانیان ئەنجامبدەن.
خەندان
