باڵیۆزی فڕه‌نسا دوا نامه ئاراسته‌ی لوبنانیه‌كان ده‌كات
برۆنۆ فۆشیه له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ژێر ناونیشانی "دوا تویت" نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لوبنانیه‌كان كردوه و رایگه‌یاندوه، سێ ساڵ له وڵاتێكی خۆش و جوان، كۆمه‌ڵێك یادگاری و ئه‌رك ئه‌و وڵاته ده‌بێت سه‌ربكه‌وێت".
ناكۆكیهكانتان له‌بیر بكه‌ن، شه‌ش ساڵ مێژو چاودێریتان ده‌كات
باڵیۆزی پێشوی فڕه‌نسا له لوبنان لهپهیامێكیشدا بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته باسی لهوهكردوه، ناكۆكیهكانتان له‌بیر بكه‌ن، شه‌ش ساڵ مێژو چاودێریتان ده‌كات، ماڵئاوا هه‌موتانم خۆشم ده‌وێت".
31ی (ئاب/8) ئه‌مساڵ میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان، له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، به فه‌رمی مسته‌فا ئه‌دیبی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان كاندید كرد، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، مسته‌فا ئه‌دیب ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند و تا ئێستاش پێكهێنانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
خه‌ندان
