كۆشكی سپی: ترەمپ تووشی كۆڕۆنا بووە بەڵام بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی
لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە و هاوژینەكەشی بە هەمانشێوە
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وێڕای ئەوەی پشكنینەكەی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆزەتیڤ بوە، بەڵام لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە و هاوژینەكەشی بە هەمانشێوە.
بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمیانی خۆ كەرەنتین كردنیدا، ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی.
هەردوكیان لەئێستادا خۆیان كەرەنتین كردوە و پێكەوە ئەو پەتایە دەپەڕێنن
ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی، دۆناڵد ترەمپ بە تویتێك رایگەیاند پشكنینەكانی خۆی و هاوژینەكەی (میلانیا ترەمپ) تایبەت بە كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچوە، نوسیویشیەتی هەردوكیان لەئێستادا خۆیان كەرەنتین كردوە و پێكەوە ئەو پەتایە دەپەڕێنن.
خەندان
