لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 20 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، لە ڕووسیا هه‌شت ھەزار و 945 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 185 ھەزار 231 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، هه‌شت ھەزار و 481 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 20 ھەزار و 891 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 964 ھەزار و 242 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.













باسنيوز



Top