کرملن: پوتین و ماکرۆن داوای ئاگربەستی بەپەلە لەناوچەی قەرەباغ دەکەن
داوایان لەبەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمینیا کردوە بۆ رێگرتن لەلێکەوتەی زیاتری شەڕەکە و بڵاوبونەوەی ئاگری جەنگ لەو ناوچەیەدا ئاگربەستی بەپەلە رابگەیەنن
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، هەردو سەرۆک پرسی پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردوە و داوایان لەبەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمینیا کردوە بۆ رێگرتن لەلێکەوتەی زیاتری شەڕەکە و بڵاوبونەوەی ئاگری جەنگ لەو ناوچەیەدا ئاگربەستی بەپەلە رابگەیەنن.
ماکرۆن و پوتین تاتوێی هەنگاوەکانی کۆمەڵەی مینسکیان کردوە کە پەیوەندی بە رێکخراوی هاریکاری ئەوروپاوە هەیە
کرملن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ماکرۆن و پوتین تاتوێی هەنگاوەکانی کۆمەڵەی مینسکیان کردوە کە پەیوەندی بە رێکخراوی هاریکاری ئەوروپاوە هەیە لەپێناوی هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و گێڕانەوەی لایەنە ناکۆکەکان بۆ مێزی گفتوگۆ و دانوستان.
دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندی بە هاوکا ئازەرییەکەیەوە کردوە و پێشنیاری نێوەندگیری مۆسکۆی کردوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
خەندان
