فڕەنسا داوا لەیەکێتی ئەوروپا هەنگاوی توند لەدژی تورکیا بگرێتەبەر
پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەتوندی لەدژی تورکیا هەڵوێستە بکات و بیر لەسەپاندنی سزا بکاتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە کلیمنت بیۆن وەزیری دەوڵەتی فڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندوە، پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەتوندی لەدژی تورکیا هەڵوێستە بکات و بیر لەسەپاندنی سزا بکاتەوە.
پێویستە لەماوەیەکی نزیکدا یەکێتی ئەوروپا هێزی خۆی بەرامبەر تورکیا نیشانبدات و سنورێک بۆ تورکیا دابنێت
وەزیری دەوڵەتی فڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا پێویستە لەماوەیەکی نزیکدا یەکێتی ئەوروپا هێزی خۆی بەرامبەر تورکیا نیشانبدات و سنورێک بۆ تورکیا دابنێت.
ئەم داوایەی فڕەنسا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و کێشەکانی پەیوەندیدار بەتورکیا.
جگەلە پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان، هاوکات بەشداریکردنی راستەوخۆی تورکیا لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بلۆکی یەکێتی ئەوروپای توڕەکردوە.
خەندان
