سعوودیە بە چەند مەرج و ڕێنوێنییەكی تەندروستییەوە ڕێ بە سەردانی عەمرەكاران دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/09/2020، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە، بڵاوی كردەوە كە بە ئامانجی كارئاسانی بۆ عەمرەكاران و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بە ئاسانی و پاراستنیان لە نەخۆشی، بە هەندێ ڕێوشوێنی تەندروستییەوە قۆناغ بە قۆناغ ڕێ بە عەمرەكاران دەدرێت سەردانی ماڵی خوا بكەن.
دەسەڵاتدارانی سعوودیە، لە ڕێی ئەپڵیكەیشنی "اعتمرنا"ـەوە، چۆنیەتی چوونەژوورەوەی نوێژخوێن و عەمرەكارانی روون كردووەتەوە، كە وەزارەتی حەج و عومرە سەرپەرشتی كردووە و ئامانج لێی جێبەجێكردنی ڕێنوێنی و ڕێوشوێنە تەندروستییەكانە، بەو شێوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعوودیە دایانڕشتووە.
باسنيوز
