زیاتر لە 25 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

زیاتر لە 25 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 33 ملیۆن و 825 هەزار و 95 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، مەکسیک، ئەرجەنتین، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، عێراق، سعودیە، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، قەتەر، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، هۆڵەندا، بەلجیکا، دۆمەنیکا، پەنەما، کازاخستان، کوێت، میسر، عومان، ئیمارات، سوید، گواتیمالا، پۆڵەندا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 25 ملیۆن و 74 هەزار و 42 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 12 هەزار و 815 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top