نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات بە پەلە شەڕ لە قەرەباخ رابگیرێت
ئاشكراشیكرد، فڕۆكه توركییه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی "گانجا"ـی ئازه‌ربایجانه‌وه هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی هێرشه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌رمینیا له نزیك شاری فاردینس بكات.
روونیشی كرده‌وه، فڕۆكه توركییه‌كه فڕۆكه ئهرمینییهكهی له ئاسمانی ئه‌رمینیا خستووه‌ته خواره‌وه.
هاوكات له راگهیهنداروێكیشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ئاشكرا ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، شوشان ستیبانیان، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، وڵاته‌كه‌ی ناچاره چه‌كی وێرانكار و له‌ناوبه‌ری رووبه‌ره فراوانه‌كان له دژی ئازه‌ربایجان به‌كاربهێنێت و توانا سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو ببات".
گوتیشی: بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێین، چونكه هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان سیسته‌می كاتیۆشا و مووشه‌ك و تۆپی قورس و مووشه‌كی جۆری "سمیرتش" به‌كارده‌هێنێت.
هه‌ر ئه‌مرۆش مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌وه‌ی توركیا رایگه‌یان، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌ربازی له دژی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ پێشكه‌ش به ئازه‌ربایجان بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ده‌وه‌ستین، چ له مه‌یدانی جه‌نگدا بێت یانیش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین". جه‌ختیشی كرده‌وه، "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت ئه‌رمینیا له‌و ناوچه‌یه بكشێته‌وه، جگه له‌م بژارده‌یه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و پرسه نییه".
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، جه‌نگێكی سه‌خت له نێوان هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ به‌رده‌وامه.
k24 -
