ئیداره‌ی تره‌مپ ئارامی لێهه‌ڵگیراوه به‌رامبه‌ر عێراق
هه‌رچه‌نده هێرشی سه‌ر باره‌گاو بنكه و باڵیۆخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری كاری نوێ نییه، به‌ڵام پێده‌چێت قۆناغی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا له 20 ئاب جیاواز بێت، له‌كاتێكدا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتوه و بۆته هۆی كوژرانی 5 هاووڵاتی عێراقی.
ئیداره‌ی تره‌مپ، عێراقی به‌و شێوه‌یه‌ی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناوێت، بۆیه له بچوكترین به‌هانه ده‌گه‌ڕێت بۆ لێدان له هێزه چه‌كداره شیعه‌كان كه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئێران ده‌كه‌ن.
28 ئه‌یلول، له‌رێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌كی تویته‌وه له‌گه‌ڵ خاتوو فیرۆنكا میراكل په‌یامنێر و شیكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵی سیاسی ته‌له‌ڤیزیۆنی ABC7، چه‌ند زانیارییه‌كم ده‌ستگیر بوو. فیرۆنكا رای جیاوازی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ و پێیوابوو ده‌شێت به بڕیاری تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك هێرشی تری كوشنده بكرێته سه‌ر گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستكه‌وت به‌كاری بهێنێت.
له بڕگه‌یه‌كدا نوسی: "ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی عێراق به تره‌مپ-ی داوه بۆی جێبه‌جێ نه‌بێت، ئه‌گینا هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز به به‌رده‌وامی بوونی هه‌بووه".
هه‌روه‌ها له ژماره‌ی 28ی ئه‌یلول-دا رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌و توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادكردنی فشاری ئابڵوقه‌ی ئابووری زیاتر له‌سه‌ر ئێران". ده‌شڵێت: "به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی یه‌كجاری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا ئاماژه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته كه قوربانییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی بۆ داوه".
به‌رپرسانی عێراق-یش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كاریگه‌ری ترسناكی له‌سه‌ر به‌غدا و قه‌یرانی دیپلۆماتی هه‌یه.
زه واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت: "په‌یامی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا رۆژی 22ی ئه‌یلول، راسته‌وخۆ مایكل پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقی راگه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ چه‌ند جارێك هۆشداری توندی داوه به سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و دواتریش رۆژی 26ی ئه‌یلول هه‌مان هۆشداری داوه به مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران.
زه واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت: "پۆمپیۆ به ئاشكرا به سه‌رۆك كۆماری عێراقی وتووه كه ئه‌گه‌ر به ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا رێوشوێنی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه ده‌گرینه‌به‌ر و دواتریش په‌رچه‌كردارێكی توند ده‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ".
به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی زه گاردیان -ی چاپی ئه‌مڕۆ 29ی ئه‌یلول، مسته‌فا كازمی رۆژی 28ی ئه‌یلول په‌یوه‌ندی كردووه به مایكل پۆمبۆ-ه‌وه و داوای كردووه ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌زبێته‌وه له‌و بیرۆكه‌یه و ئه‌وان هه‌موو ریوشوێنێكی ئه‌منی ئه‌گرنه‌به‌ر.
گاردیان ده‌ڵێت: "پێده‌چێت ئه‌م هۆشداریانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆرێك بێت له ته‌ڵه‌كه‌بازی بۆ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی كوشنده بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له عێراق". ده‌شڵێت: "ده‌شێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت له جوڵه‌ی ستراتیژی تێروته‌واوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتایهێنان به‌و دۆخه‌ی عێراق له‌دوای 17 ساڵ له‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی سایتی میللیته‌ری، كازمی كه تا ئێستا به دۆستی ئه‌مه‌ریكا ناوزه‌دده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی به‌هۆی رێگه‌خۆشكردنی پۆمپیۆ - وه بووه.
میللیته‌ری نوسیویه‌تی: "له‌بنه‌ڕه‌تدا پۆمپیۆ هه‌وڵه‌كان ده‌گێڕێت، ئه‌گه‌رنا تره‌مپ باوه‌ڕی به بوونی سه‌رباز نییه له عێراق و چه‌ند شوێنێكی تر. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه به‌رده‌وام كازمی ده‌یدات به ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگری له هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، هیچی لێبه‌دینه‌كراوه بۆیه به‌شێك له‌به‌رپرسانی ئیداره تره‌مپ بڕوایان به پیاوێك نییه كه تا ئێستا لایه‌نداری بۆ ئێران هه‌بێت و له هیلالی ئێران‌دا بسوڕێته‌وه".
هه‌روه‌ها كلاریس باسزتۆری دیپلۆماتكاری پێشوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ماوه‌ی 10 ساڵ له عێراق كاریكردووه له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی 29ی ئه‌یلول له رێگه‌ی سی ئێن ئێن-ه‌وه وتی: "هێرشی مووشه‌كی مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له به‌غدا كه ته‌نیا رۆحی عێراقییه‌كانی تێدا بۆته قوربانی و پاره‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌شی تێدا به‌فیڕۆ رۆیشتووه له‌به‌رامبه‌ریشدا تاكه سوودمه‌ند ئێران بووه". وتیشی: "ئێمه ده‌زانین تره‌مپ یه‌كه‌م شت بیر له هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه، جێهێشتنی عێراق-یش ته‌نیا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه. له ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، چونكه ته‌نیا پێنج هه‌فته بۆ هه‌ڵبژاردن ماوه".
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێمایه‌تی عێراق به رۆژنامه‌ی گاردیان-یان وتووه كه بڕیاری ئه‌مه‌ریكا هیچ چاوبه‌ست و ته‌ڵه‌كه‌بازی نییه. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سیاسه‌تی گۆڕاوه. ده‌شێت سیاسه‌تی نزیكبووبێته‌وه له 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه سیاسه‌تێكی دیپلۆماتی به‌هێز و ئه‌منی به‌توانا له عێراق هه‌بێت كه دژی ئێران بوه‌ستێته‌وه.
k24 -
