ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی بەپەلە بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕی قهرەباخ ئەنجامدەدات
ھەروەھا پێگەی ھەواڵی " لینتا. رو" رایگەیاندووە، دانیشتنەكە لە سەر داوای وڵاتانی ئەوروپایە.
لە 12 تەمووزەوە شەڕ وپێكدادان لە سنووری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەردەوامە و ماوه‌ی دوو رۆژه جه‌نگه‌كه گه‌رم بووه و تا ئێستا بەپێی راگەیاندراوی باكۆ 11 سەربازی ئازەربایجانی كوژراون و جەنەڕالێكیش لە نێوانیاندایە. لای خۆشیه‌وه یەریڤان رایگەیاندووە، دوو ئەفسەریان كوژراون و 5 كەسیش بریندار بوونە، ھەردوولایەنیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان بۆ یه‌كتر درێژ ده‌كه‌ن.
k24 -
