بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا مێركڵی نیگەران كردووە

بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا مێركڵی نیگەران كردووە
بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێركڵ هەست بە نیگەرانیی زۆر دەكا و گوتەبێژەكەی داوای لە هاونیشتمانیانی ئەڵمانیا كردووە پابەندی ڕێوشوێنە تەندروستییەكان بن.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، كە شتیڤن تسایبرین وتەبێژ بە ناوی ئەنجێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە، گوتوویەتی "بەرزبوونەوەی ژمارە و ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا، جێی نیگەرانیی زۆری ئێمەیە، دەبێ لەگەڵ هەماهەنگكارانمان لە ئەورووپا، بزانین چۆن جڵەوی ئەمە بگرین و هاونیشتمانیانمان پابەندی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان بن."

ئێستا رۆژانە لە ئەڵمانیا دوو هەزار تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا (كۆڤید 19) تۆمار دەكرێ و بە پێی سەرچاوەكانی حزبەكەی مێركڵ، لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكەی، هۆشداری ئەوەی داوە ئەگەر هەیە تا سەری ساڵ و ئاهەنگەكانی كریسمس، ڕێژەكە بۆ 19200 كەس لە رۆژێكدا بەرز بێتەوە، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا روو لە هەڵكشان بێ.










باسنيوز



Top