ئێران هۆشداریی دەداتە ئازەربایجان و ئەرمینیا

ئێران هۆشداریی دەداتە ئازەربایجان و ئەرمینیا
بەرپرسێکی باڵای ئێران هۆشداریی دەداتە سوپای هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا و داوای دوورخستنەوەی شەڕەکەیان دەکات.

قاسم رەزایی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئێرانی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وڵاتەکەی حکوومەتەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیای لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکی سوپای هەردوولا لەناو خاکی ئێران، ئاگادار کردووەتەوە.

دوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان، میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، کە دوو گوللە هاوەنی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەباکووری رۆژئاوای ئێران کەوتوونەتە خوارەوە.

قاسم رەزایی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هۆشداریی داوەتە هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا و داوای لێکردوون شەڕی نێوانیان لە سنوورەکانی ئێران دوور بخەنەوە.

رۆژی یەکشەممە 27-9-2020، سوپای هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچە سنوورییەکانی دەوڵەتی قەرەباغ، رووبەڕووی یەک بوونەوە و شەڕ تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

قەرەباغ کۆمارێکی باشووری قەوقازە و لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە دانی پێدا نەنراوە. زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ئەرمەنین و هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجانیش قەرەباغ بە بەشێک لە خاکی خۆیان هەژماری دەکەن.












باسنيوز



Top