روسیا توانا ئەتۆمییەکانی خۆی پەرەپێدەدات

 روسیا توانا ئەتۆمییەکانی خۆی پەرەپێدەدات
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانکانی خۆی لە پشەسازی ئەتۆمیدا، تا بتوانێت هاوئاست بێت لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە جیۆ سیاسی و تەکنەلۆڤیاانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەی.

روسیا ئەوەندە توانای هەیە کە بتوانێت بەردەوامی بدات بە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی، بۆ وەڵامی ئاڵەگارییە جیۆسیاسیەکان


ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لەمیانەی پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی کارمەندانی بواری وزەی ئەتۆم لە وڵاتەکەی رایگەیاند، لە سەدەی بیست و یەکدا، روسیا ئەوەندە توانای هەیە کە بتوانێت بەردەوامی بدات بە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی، بۆ وەڵامی ئاڵەگارییە جیۆسیاسی و تەکنەلۆژییەکان لە وڵاتەکەیدا.

مێژو ئەوەی سەلماندوە، کە روسیا خاوەنی چەندین دەستکەوتی بێوێنەیە لە بواری ئاڵۆزی ئەتۆمیدا


ئاماژەی بەوەشکرد، مێژو ئەوەی سەلماندوە، کە روسیا خاوەنی چەندین دەستکەوتی بێوێنەیە لە بواری ئاڵۆزی ئەتۆمیدا، بەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو و رێکخراو دەیان دامەزراوەی گەورەی ئەتۆمی هەیە کە تیایدا بە هەزاران کەس کاردەکەن، کە خاوەن ئەزمون و شارەزاییەکی زۆرن.

پوتین باسی لەوەشکرد، توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ناوبانگی روسیای وەک دەوڵەتێکی خاوەن تەکنیکی بەرز پاراستوە کردویەتی بە وڵاتێک کە توانای پاراستنی ئاشتی خۆی و وڵاتانی دیکەی هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە رێككەوتننامەی "ستارت" تایبەت بە سنورداركردنی چەكە ستراتیجییەكان لە نێوان ئەمریکا و روسیا لە ساڵی 2021دا كۆتایی پێدێت، لە ئێستادا شاندی هەردولا بەردەوام لە دانوستاندان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتننامەکە.







خەندان
Top