ئه‌نقه‌ره گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، 7 چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان كوژراون.
له به‌رامبه‌ردا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارتی كرێكارانی كوردستان زانیاری له باره‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه و زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی میدیاییدا له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی بۆردومانه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی حه‌فتانین، بۆردومانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووه و 7 چه‌كدار به‌و هۆیه‌وه كوژراون.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له باره‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه، زانیاری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و زانیاریانه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
k24 -
