رووسیا: دزینی نه‌وتی سووریا قبوڵ ناكرێت
سه‌رگی ڤهرشن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به به‌رده‌وامی رایانگه‌یاندووه، كه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سووریا ناڕه‌وایه و دزی نه‌وتی سووریا قبوڵ ناكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌ی ته‌نه‌ف كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق و ئوردن ناڕه‌وایه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌شڵێت، وێڕای بوونی ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام به‌رده‌وام دانووستان و په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا هه‌یه.
ئەمە لەكاتێكدایە لە دوایین لێدوانی‌دا لەبارەی نەوتی سووریا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: "ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌كه ده‌پارێزین. نه‌وته‌كه‌مان ده‌ستكه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌كه بكات، بێجگه له‌وه له سووریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا كشانه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، چونكه دوو سوپا به نیازبوون رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه و ئه‌و سه‌ربازه ئهمەریكیانهش له‌نێوانیاندا بوون مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو".
گوتیشی: "ئێمه له سووریا ده‌چینه ده‌رێ و ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بین به نهوتهكهیەوه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ده‌ده‌ین. ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بزانین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌چینه ده‌رێ له‌و وڵاته. له عێراقیش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌ربازمان ماوه‌ته‌وه و كه‌متریشی ده‌كه‌ینه‌وه".
پێشتر بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا رایگەیاندبوو: "ئەمەریكا نەوتی سووریا دەدزێت و بە توركیای دەفرۆشێت. توركیاش بەشداری دەكات لە فرۆشتنی نەوتی سووریا، ئەوەش بەھۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەرەی نوسرە و پێشتریش بە پەیوەندی لەگەڵ داعش نەوتی سووریای دەفرۆشت، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەمەریكا ئەو كارە دەكات".
rudaw -
