له‌ ئێران سێ ھەزار و 204 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ ئێران سێ ھەزار و 204 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 25 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.



ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 172 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 25 ھەزار و 394 کەسە.



گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، سێ ھەزار و 204 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 443 ھەزار و 86 کەس.



بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 372 ھەزار و 51 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.










باسنيوز
Top