له ڕووسیا ژمارهى مردوان بههۆى كۆرۆناوه 20 ههزار كهسى تێپهڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، لە ڕووسیا حهوت ھەزار و 523 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 143 ھەزار 571 کەس.
ھەر لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 20 ھەزار و 225 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 929 ھەزار و 829 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
