ئەمریكا دەیەوێ حوسییەكان بخاتە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی جیهانەوە
ئەمریكا كارەكانی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی چەند بڕیار و ڕێوشوێنێكی تازە دژی میلیشیا حوسییەكان بگرێتە بەر و بیخاتە ریزی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی جیهانەوە، كە گرووپێكی یەمەنییە و پشتیوانی دارایی لە ئێران وەردەگرێ.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، بڵاوی كردەوە، كە بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا، بە وردی و رژدی لەو بابەتە دەكۆڵێتەوە، چەند ڕێوشوێنێكی تازە لە دژی حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێ بگرێتە بەر، لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەش، تۆماركردنی ناوی ئەو ڕێكخراوەیە لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.
رۆژنامەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتەی گواستووەتەوە، كە ئێستا لە رووی یاساییەوە لەو بڕیارە دەكۆڵنەوە كە حوسییەكان وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكەن، یان سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنن.
بەرپرسێكی گەورەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كە لە نێو ئەو بژاردانەی كە خراونەتە ڕوو و لەبەردەستدان، ناوی میلیشیا چەكدارەكان بۆ "تیرۆریستانی جیهانی" بگۆڕن. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەو رووەوە نەیویستووە هیچ لێدوانێك بدات.
لە باری پۆلێنكردنی حوسییەكان وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی، یارمەتیدانیان دەبێتە كارێكی نایاسایی و ئەندامانی ڕێی چوونە ئەمەریكایان لێ دەگیرێ و داهاتەكانیان بلۆك دەكرێ.
باسنیوز
