مردنی دادوەرێک ململانێی دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکای زیاتر کردووە
دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كۆماری په‌له‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك شوێنی گێنسبۆرگ بگرێته‌وه، ترەمپ دەڵێت "100% له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی میچ مكانێڵ [سیناتۆری ئەمریکی]ـم و خۆیشم لێدوانێكی هاوشێوه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه، خۆتان بینیتان، له‌به‌رئه‌وه پێم وایه به‌مزووانه ده‌ست به پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و به‌مزووانه به‌ربژێرێكمان ده‌بێت".
لایه‌نگرانی دیموكراته‌كان ده‌ڵێن، ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستێكی گرنگی له‌و شێوه‌یه پێویسته بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تاوەکو ده‌نگی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه یه‌كلابكاته‌وه كێ ده‌بێته ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه بڕیارێكی گرنگی له‌و شێوه‌یه ده‌رده‌كات.
دێمی ئاناستاساكیس، دانیشتووی ئەمریکایە و چووە رێز لە گێنسبۆرگ بگرێت، دەڵێت، له ساڵی 2016 كاتێك كه سکەڵیا، ئه‌ندامی دادگەی باڵا كۆچی دواییكرد، سێناتۆر مكانێڵ داوای كرد كه‌سێك له شوێنی دانه‌نرێت تاوەکو سه‌رۆكێكی نوێ ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. "له‌به‌رئه‌وه پێم وایه ده‌بێت ئێستا رێز له قسه‌كانی خۆی بگرێت و ئه‌مساڵیش هه‌مان شت بكات و چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن تاوەکو سه‌رۆكی نوێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، ئیدی بایدن بێت یان تره‌مپ، ئه‌و كات هه‌ر كه‌سێكیان پێ باش بوو، با ده‌ستنیشانی بكه‌ن، به‌ڵام مكانێڵ له 2016 سه‌رۆكی زۆرینه‌ی سێنات بوو، وه‌كو ئێستا ئه‌و كات داوای چی ده‌كرد ده‌بێت ئێستاش وا بكات".
رۆت به‌یده‌ر گێنسبۆرگ به داكۆكی له مافی یه‌كسانی بۆ كه‌مینه‌كان و مافی یه‌كسانی بۆ ئافره‌تان و وه‌كو سیمبوولێكی فێمینیزم له ئه‌مریكا ناسرابوو. دیموكراته‌كان نه‌مانی ئه‌و له‌و دادگە باڵایه و جێگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كه‌وه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئازادیی كه‌مینه‌كان و مافی ئافره‌ت و مافه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بینن.
جێنیفه‌ر هیوبنه‌ر دانیشتوویەکی دیکەی ئەمریکایە و باس لەوە دەکات، گێنسبۆرگ بۆ هه‌موومان ده‌جه‌نگا. "جیهان داكۆكیكارێكی مه‌زنی له مافی هۆمۆسێكچواڵه‌كان و ئافره‌ت و مافی له‌باربردن له‌ده‌ستدا. من بۆخۆم لایه‌نگرێكی گه‌وره‌ی مافی له‌باربردنم، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و مافه‌مان لێبسه‌ننه‌وه، ئه‌وه‌ش ترسناكه چونكه من هه‌رگیز نامه‌وێت كه خوشكه‌زا كچه‌كانم و كچه‌كانی ئه‌وان مافی ده‌ستگه‌یشتنیان به رێگری له منداڵ بوون و یان له‌باربردنی منداڵ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ویستیان ده‌بێت ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت، چونكه ئه‌وه جه‌سته‌ی خۆیانه و خۆیان ده‌بێت بڕیار بده‌ن".
ئه‌ندامانی دادگەی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به‌ربژێر ده‌كرێن و دواتر به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی كۆمارییه‌كاندایه له پۆسته‌كانیاندا ده‌ستبه‌كار ده‌بن و هه‌تا له ژیاندا بمێنن، له پۆسته‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا، دۆناڵد تره‌مپ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دادوه‌ری له دادگەكانی ئه‌مریكادا دامه‌زراندووه. جێگره‌وه‌ی به‌یده‌ریش ده‌بێته سێیه‌م ئه‌ندامی دادگەی باڵا كه تره‌مپ ده‌ستنیشانی بكات.
rudaw -
