ئەمریکا ماوەی لێخۆشبون لەهاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژدەکاتەوە

 ئەمریکا ماوەی لێخۆشبون لەهاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژدەکاتەوە
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ماوەی 60 رۆژ لێخۆشبون لەو سزایانەی کە وڵاتەکەی بەرامبەر بەکارهێنانی وزە ئێران سەپاندویەتی بۆ عێراق درێژکردەوە، بەمەش بەغداد بۆ ماوەی دو مانگی دیکە دەتوانێت گازی سروشتی و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردەبکات.

ئەمریکا ماوەی دو مانگی دیکەی لێخۆشبون بۆ بەکارهێنانی کارەبا و گازی سروشتی ئێران درێژکردەوە


ئاژانسی هەواڵی France24 لە زاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرابکات بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ماوەی دو مانگی دیکەی لێخۆشبون بۆ بەکارهێنانی کارەبا و گازی سروشتی ئێران درێژکردەوە.

لە ئێستادا واشنتن فشارەکانی بۆ سەر حکومەتی عێراق چڕکردوەتەوە، تا هەوڵ بدات لە بواری بەرهەمهێنانی وزەدا پشت بەخۆی ببەستێت لە جێگەی هاوردەکردنی کارەبا و گازی سروشتی لە ئێرانەوە، لە هەمانکاتدا بۆ نیشاندانی نیاز پاکی خۆی بەرامبەر حکومەتەکەی کازمی، ماوەی چوار مانگە لێخۆشبونی بۆ عێراق لە بەکارهێنانی وزەی ئێراندا دەرکردوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خۆلادان لەو سزایانەی کە ئەگەری هەیە بەهۆی بەکارهێنانی وزەی ئێران لەلایەن واشنتنەوە بەسەر وڵاتەکەی بسەپێنرێت، لە سەردانەکەی مانگی رابردویدا بۆ واشنتن چەندین رێککەوتننامەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی وزەی ئەمریکا واژۆکرد.

کەرتی کارەبای عێراق بە هەناردەی گازی وڵاتەکەی چالاکە، ئەمەش لە روی ئابورییەوە سودێکی زۆری بۆ عێراق هەیە


ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بێژەن زەنگەنە، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، کەرتی کارەبای عێراق بە هەناردەی گازی وڵاتەکەی چالاکە، ئەمەش لە روی ئابورییەوە سودێکی زۆری بۆ عێراق هەیە.





خەندان
Top