پاسداران 188 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەخاتە بەر خزمەتی سەربازی
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران 188 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەخاتە بەر خزمەتی سەربازی.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دروستکراوی ناوخۆی ئێرانن.
حوسێن سەلامی هەروەها رایگەیاندووە، کە 188 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانای هەڵگرتنی مووشەکیان هەیە و بەهۆیانەوە، پاسداران چاودێریی رەوشی کەشتیوانی لە ئاوەکانی کەنداو، دەکات.
باسنيوز
