فڕۆكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە ناچاری گەڕایەوە شوێنی هەڵفڕینی
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/9/2020، نووسینگەی مایك پێنس، بڵاوی كردووەتەوە، كە دوێنێ ئەو فڕۆكەیەی مایك پێنسی هەڵگرتبوو، بە ناچاری گەڕایەوە فڕۆكەخانەی شاری مانچستەر لە ویلایەتی نیو هامبشێر، دوای ئەوەی لە كاتی جێهێشتنی شوێنەكە و بەرزبوونەوەیدا، باڵندەیەك بەر فڕۆكەكەی كەوت.
لە روونكردنەوەكەدا، نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە پێنس لە ڕێدا بوو بەرەو واشنتۆن، بەڵام بە ناچاری و بۆ سەلامەتیی گیانی، فڕۆكەكە گەڕایەوە ئەو فڕۆكەخانەی لێیەوە هەستابوو.
باسنیوز
